جۆن مه‌ككه‌ینی پاڵێوراوی حزبی كۆماری بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت تاقیكردنه‌وه‌ی موشـه‌كی ئێران پـێویسـتی دابه‌سـتنی سـیسـتمی قه‌ڵـغانی موشه‌كی ده‌رده‌خات. هاوكات باراك ئۆبامای دیموكراتی نه‌یاری ده‌ڵێت په‌یڕه‌ویـكردنی ڕێبازی دیپـلۆماسی توندئامێز له‌گه‌ڵ تاران‌دا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له وته‌كه‌یدا جۆن مه‌ككه‌ین گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له پـێناو به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران ده‌بێت هاوكاری له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی ئه‌وروپایی و هه‌رێمیدا بكات. هاوكات پاڵێوراوی كۆماری له وته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به پلانی دابه‌سـتنی سـیسـتمی موشه‌كی به‌رگری له كۆماری چیـك و پـۆڵۆنیا دا.
به‌ڵام سیناتۆری دیموكرات و پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی باراك ئۆباما له میانه‌ی وته‌كانیدا له چه‌ندان پـرۆگرامی هه‌واڵـگیری ته‌له‌فیزیۆنیدا گوزارشـتی له ڕوانگه‌كانی خۆی كردووه و گوتوویه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌بێت ڕایه‌ڵی دیپـلۆماتی له‌گه‌ڵ تاران‌دا بـبه‌سـتێت و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌ی تاران ڕه‌فتاری خۆی بگۆڕێت ئه‌مریكا ده‌بێت پـێشـنیازی كۆمه‌كی ده‌م چه‌وركردن بداته ئێران.