باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له توركیا ده‌ڵێت هێرشی كوشـنده‌ی به ئامانجی پـۆلیسی توركیا له ده‌ره‌وه‌ی قونسوڵیـیه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ئـسـته‌نبوڵ به كاری تێرۆریسـتی له قه‌ڵه‌م ده‌درێت.
جێی باسه هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه له ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی شـورا به‌رزه‌كه‌ی قونسوڵیـیه‌ت له گه‌ڕه‌كی ئستینی له ئسـته‌نبوڵ 3 كارمه‌ندی پـۆلیس و 3 چه‌كداری تێدا كوژراوه.
باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكی ڕۆز وێڵـسن به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند له ئه‌نكه‌ره داوای پته‌وكردنی ئاسایشی كارمه‌نده دیپـلۆماتیـیه‌كانی له سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه كردووه.
شـایه‌ت‌حاڵه‌كان گوتوویانه 3 چه‌كدار له ماشـێـنێـك خۆیان هه‌ڵـدایه خواره‌وه له به‌رده‌م قونسوڵیـیه‌ته‌كه‌دا و ده‌سـتیان به ته‌قه كرد. پـۆلیس ده‌سـتی لێـكردنه‌وه و چه‌كداره‌كانی كوشـته‌وه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌گه‌ڕان به دوای 4 هێرشبه‌ر كه له شـوێنی ڕووداوه‌كه هه‌ڵـهاتن.
گوته‌بێژی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت زیان به هیچ كارمه‌ندێـكی قونسـوڵیـیه‌ت نه‌گه‌یشـتووه.
سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جه‌لیل كایه له دیاربه‌كره‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 2:17 خوله‌كه.