ئێران نۆ موشه‌كی مه‌ودا درێژ و مامناوه‌ند تاقی ده‌كاته‌وه، یه‌ك له‌وانه به گوته‌ی كاربه‌ده‌سـتان ده‌توانێت بگاته ئیسـرائیل.
ئه‌م هه‌ڵـدانی موشه‌كانه له كاتێـكدا دێت كه گرژیـیه‌كانی سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی ئێران په‌ره‌ی سه‌ندووه.
ته‌له‌فیزیۆنی ده‌وڵه‌تی ئێران ڕایگه‌یاند كه‌وا جۆرێـكی نوێی موشه‌كی شـه‌هاب 3 ڕۆژی چوارشه‌ممه تاقی كراوه‌ته‌وه به گوته‌ی خۆیان مه‌وداكه‌ی 2 هه‌زار كیلۆمه‌تره.
گه‌وره فه‌ر‌مانده‌یه‌كی سـوپای پاسـدارانی ئێران به ناوی حوسه‌ین سه‌لامی گوتی ئه‌م مه‌شـقه سه‌ربازیـیه به مه‌به‌ستی نیشـاندانی ئاماده‌یی ئێران بۆ به‌رگریـكردن له‌خۆی له دژی دوژمنان كراوه.
ڕۆژی سێشه‌ممه یاریده‌ده‌رێـكی ڕێبه‌ری باڵای ئێران هۆشـداری دا به‌وه‌ی ئیسـرائیل و هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا له كه‌نداوی فارس ده‌بنه یه‌كه‌م ئامانجی چه‌كه‌كانیان ئه‌گه‌رهاتوو ئه‌مریكا له‌سه‌ر چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كان هێرش بكاته سه‌ر ئیسـرائیل.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه كۆشـكی سـپی داوای له ئێران كرد ده‌موده‌ست په‌ره‌پـێدانی موشـه‌كی بالسـتی ڕابگرێت و موشـه‌كی دیكه تاقی نه‌كاته‌وه.