ڕێبه‌رانی هه‌شت وڵاتانی باڵای پـێشه‌سـازی جیهانی G8ده‌ڵێن ئابڵوقه به‌سه‌ر به‌رپـرسـان له توندوتیژی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی زیمبابۆیدا ده‌سه‌پـێنن.
له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی‌یان له ژاپـۆن كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت ڕێبه‌ران له به‌یانـنامه‌یه‌كیاندا ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایانگه‌یاند زۆر دڵـنیگه‌رانن به‌و ڕووداوانه‌ی له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردووی زیمبابۆی كه‌وتۆته‌وه. هه‌روه‌ها گوتیشـیان شه‌رعیه‌تی حكومه‌تی زیمبابۆی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه كه خواسـتی گه‌له‌كه‌ی به‌لاوه ناوه.
ڕێبه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شت باسـیان له ورده‌كاری ئه‌و ئابڵۆقه‌یه نه‌كرد كه به‌نیازن بیسه‌پـێنن.
به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دیپـلۆماتی باڵای ڕوسـیا ئه‌لێـكسـانده‌ر پانكین كه له كۆبوونه‌وه لووتكه‌یه‌كه‌دا ئاماده بوو ڕایگه‌یاند مۆسـكۆ دژایه‌تی سه‌پاندنی ئابڵۆقه‌ی دارایی و یاخود هه‌رچ ئابڵۆقه‌یه‌كی تر به‌سه‌ر زیمبابۆیدا ده‌كات.
هه‌رچه‌نده ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایی جۆرج ده‌بلیو بوش ڕایگه‌یاند كه ئێجگار نیگه‌رانه به گه‌ڕی دووهه‌مینی هه‌ڵـبژاردنی تاكه كه‌سی له زیمبابۆی كه ته‌نها بته‌وكردنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆك مۆگابی تیادا به‌دی كراوه.