میدیای توركی ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتانی توركی به فه‌رمی 2 ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینی توركی له په‌یوه‌ندی گوایه به پـیلانی هه‌ڵوه‌شـاندنه‌ی حكومه‌تی ڕیشه ئیسـلامی ده‌سـتگیركردوون.
ئاژانسی نوچه‌ی ده‌وڵه‌تی ئانه‌تۆلیا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه وتی دادگایه‌كی توركی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشین شه‌نه‌ر ئه‌روگور و خورشید تۆلۆن داوه به تاوانی پـێـكهێنان و ڕێبه‌رایه‌تیـكردنی ڕێـكخراوه‌یه‌كی تێرۆریسـتی. ئاژانسی نوچه‌كه وتی هه‌ردوو له زیندانێـكی ئسته‌نبوڵدا ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
پارێزه‌رانی ژه‌نه‌ڕاڵه‌كان نكۆڵـیـیان كردووه له‌وه‌ی كه پـێی ده‌ڵێن بوختانی درۆ، وه وتوویانه سه‌رله‌نوێ داواكردنه‌وه‌ی دادگایـیـكردنه‌كه ده‌كه‌ن.