ئیسرائیل سـنووره‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌رتی غه‌ززه دووباره كرده‌وه دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هێرشـێـكی موشه‌كه‌ی دایخسـتبوون.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه پـیته‌ر لێرنه‌ر وته‌بێژی له‌شـكری ئیسرائیل وتی سـنووره‌كانی كه سووفاشی له‌گه‌ڵدایه دووباره كراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێـگا به شـتومه‌ك بدرێت بچنه ناو ئیسرائیل و هه‌روه‌ها ڕێـگه به خه‌ڵـكیش بدرێت بۆ چاره‌سه‌ری پـزیشـكی بچنه ناو ئیسـرائیل.
دواهه‌مین داخسـتنی سـنووره‌كان دوای ئه‌وه هات كه ئیسـرائیل میلیتانه فه‌له‌سـتینیـیه‌كانی به موشـه‌ك هاویشـتنه ناو باشـوری ئیسرائیل تۆمه‌تباركرد.
ڕابه‌رانی حه‌ماس له غه‌ززه نكۆڵیـیان له‌وه كرد كه هێزه‌كانیان ئه‌و هێرشـه‌یان كردبێت، ئه‌و هێرشه هیچ زیانێـكی ماددی و گیانی لێـنه‌كه‌وتبۆوه.
ئه‌مه‌ش سێهه‌مین داخسـتنی سـنووره‌كانی غه‌ززه بوو دوای ڕێـكه‌وتنی ئاگربه‌ست له نێوان ئیسـرائیل و حه‌ماس كه له ڕێـكه‌وتی 19 ی شه‌ش كاری بێـكرا.