له‌شـكری وڵاتی كۆڵۆمبیا كاسـێتێـكی ڤیدیۆیی بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی 15 بارمته‌گیراو نیشـان ده‌دات.
هاوكات وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا نكۆڵی له‌و ڕاپـۆرتانه كردووه كه ده‌ڵێن حكومه‌ته‌كه‌ی له پـێناو ئازادكردنی 15 بارمته‌گیراوه‌كان ئه‌وانه‌ی له ده‌مێـكی هه‌فته‌ی ڕابردوودا له لایه‌ن یاخیبووانه‌وه ده‌سـتگیركرابوون بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گوایه حكومه‌تی كۆڵۆمبیا پاره‌ی دابێت.
له‌و باره‌یه‌وه هوان مانۆئێل سانتۆسی وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕادیۆی سـویسـرای ڕه‌تكرده‌وه كه گوایه له پـێناو ئازادكردنی بارمته گیراوه‌كان 20 ملیۆن دۆلار دراوه‌ته ڕفێنده‌رانیان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری كۆڵۆمبیا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كردووه له‌شـكری كۆڵۆمبی خۆی پلان داڕێژ و جێبه‌جێـكردنی هه‌ڵمه‌تی ئازادكردنی بارمته گیراوه‌كانی له ده‌سـتی هێزی چه‌كدارانی شـۆڕشـگێڕی كۆڵۆمبیای ئه‌نجام دابوو.
خانم بێتانكۆرت كه بۆ ماوه‌ی 6 سـاڵ بوو ڕفێندرابوو ڕۆژی هه‌ینی گه‌یشـته فه‌ره‌نسـا و له لایه‌ن سـاركۆزی سه‌رۆكی وڵات پـێشـوازی لێـكرا. خانمی ناوبراو به چاوی پـڕ له فرمێـسـك سـوپاسی فه‌ره‌نسـای كرد بۆ هه‌وڵـدانی له پـێناو ئازادكردنیدا.