Accessibility links

له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له‌ كۆنسێرتێـكدا له‌ بیلاڕوسیا به‌لایه‌نی كه‌م 50 كه‌س بریندارده‌بن


كاربه‌ده‌سـتانی بیلاڕوس له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك ده‌كۆڵـنه‌وه‌ كه‌ 50 كه‌سی له‌ مه‌راسـیمێـك به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی له‌ شـاری منسـكی پایته‌خت برینداركردووه‌.

ده‌سه‌ڵاتداره‌ خۆجێـیـیه‌كان ده‌ڵێن بۆمبێـكی ده‌سـتكرد له‌ شه‌وی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌دا ته‌قیـیه‌وه‌ له‌و شـوێنه‌ی سه‌رۆك بیلاڕوس ئه‌لێكسـانده‌ر لوكاشینـكۆ له‌و مه‌راسیمه‌دا ئاماده‌بوو.

پـۆلیس ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌ گێره‌ شـێوێنی ناوزه‌دكردووه‌ و وه‌زیری ناوخۆی بیلاڕوس ڤلادیمیر ناومۆڤ ده‌ڵێت كاربه‌ده‌سـتان بۆمبێـكی تریان له‌ دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌مان ناوچه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه‌.

چالاكخوازانی ئۆپـۆزیسـیۆنی بیلاڕوس نیگه‌رانیـیان ده‌ربڕیوه‌ كه‌وا ڕه‌نگه‌ سه‌رۆك لوكاشـینكۆ ئه‌م ڕووداوه‌ وه‌ك بیانوویه‌ك بۆ زیاتر سـنوورداركردنی ئازادی دیموكراسی به‌كاربهێنێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG