ڕۆژی هه‌ینی ئه‌مه‌ریكایـیه‌كان له سه‌رانسه‌ری وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئاهه‌نگ به‌بۆنه‌ی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی سـازده‌كه‌ن كه 232 هه‌مین سـاڵیادی له‌دایكبوونی وڵاته‌كه‌یه.
چواری مانگی حه‌وتی سـاڵی 1776 ئه‌و ڕۆژه بووه نوێنه‌رانی 13 كۆلۆنیـیه‌ت به ڕه‌سـمی سه‌ربه‌خۆیی‌یان له به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند.
سه‌رۆك بوش‌یش ڕۆژی هه‌ینی پـێشـوازی له 72 هاوڵاتی نوێ كرد له مه‌راسـیمێـكدا له ویلایه‌تی ڤێرجینیا شوێنی له‌دایكبوونی تۆماس جیفرسن نووسه‌ری به‌یانـنامه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و سێهه‌مین سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایی.
به‌ڵام به‌هۆی خۆپـیشـانده‌رانه‌وه گوته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش چه‌نده‌ها جار شـێوا و وه‌ڵامی دایه‌وه به‌وه‌ی ئێمه باوڕ به ئازادی قسه‌كردن له ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین.
پاڵێوراوی سه‌رۆكایه‌تی دیموكرات باراك ئۆباماش ڕۆژی هه‌ینی به‌شـداری له ڕێـپـێوانێـك له ویلایه‌تی مۆنتانا ده‌كات و پاڵێوراوی كۆماریـیه‌كان جۆن مه‌ككه‌ین له ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا.