سه‌رۆكی زیمبابۆی ڕۆبه‌رت مۆگابی ڕایگه‌یاند پـێویسـته ئۆپـۆزیسـیۆن وه‌ك ڕێبه‌ری وڵاته‌كه قبوڵی بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت وتووێـژ بكه‌ن تا كۆتایی به قه‌یرانی سـیاسی وڵاته‌كه بێت.
به‌ڕێز مۆگابی ڕۆژی هه‌ینی له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌راریـیه‌وه ئه‌م گوته‌یه‌ی ڕاگه‌یاند دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی لووتكه‌یی ڕێبه‌رانی ئه‌فه‌ریكا كه داوایان له زیمبابۆی كرد حكومه‌تێـكی نیشـتیمانی یه‌كگرتوو پـێـكبهێنن دوای سه‌رله‌نوێ هه‌ڵـبژاردنه‌وه مشـتومڕكراو له‌سه‌ری به‌ڕێز مۆگابی له هه‌فته‌ی ڕابردوودا.
به‌ڕێز مۆگابی ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند كراوه ده‌بێت بۆ دیالۆگ، به‌ڵام پـێویسـته ئۆپـۆزیسـیۆنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانكاری دیموكراسی وه‌ك سه‌رۆك دانی پـیادا بنێن.
جێی باسه ڕێبه‌ری له مێژینه‌ی زیمبابۆی له‌لایه‌ن هه‌زاره‌ها له پـشـتیوانكه‌رانی پـێشـوازی لێـكرا.
ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن مۆرگه‌ن تشـانگرای له گه‌ڕی دووهه‌مینی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی له 27 ی مانگی ڕابردوو كشـایه‌وه چونكه به توندوتیژیـیه‌كی دژ پـشـتیوانكه‌رانی ناوزه‌دی كرد. له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند هیچ وتووێـژێـك له‌گه‌ڵ حكومه‌ت ناكات هه‌تاكو حكومه‌ت توندوتیژی ڕانه‌گرێت.