Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی ئه‌مریكا.

ڕۆژی 4 ی حه‌وت ڕێـكه‌وتی ڕۆژی سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكایه‌. له‌ ڕۆژێـكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له‌ سـاڵی 1776 كۆنگرسی ئه‌مریكای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بڕیاری سه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌كه‌یان له‌ به‌ریتانیا ڕاگه‌یاند.
ئه‌مریكایـیه‌كان ئه‌مه‌ به‌ ڕۆژێـكی مه‌زن له‌ مێژووی خۆیاندا داده‌نێن هه‌ر بۆیه‌ سـاڵانه‌ و له‌و یاده‌دا ئاهه‌نگ و كه‌رنڤاڵ و نمایشی جۆراوجۆر سـازده‌كه‌ن.

هاوكارمان خه‌ڵه‌فی زێباری به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ ته‌رخان كردووه‌ و میوانی به‌رنامه‌كه‌ دكتۆر فه‌ره‌یدوون كه‌ریم ده‌بێت له‌ ویلایه‌تی ته‌كسـاس.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG