چه‌ند به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن كۆمیته‌یه‌كی سه‌ر به كۆنگرسی ئه‌مریكاوه به‌رده‌ست كه‌وتوون ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن كه‌وا كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا چاوپـۆشـیـیان كردووه له‌وه‌ی كۆمپانیای نه‌وتی ته‌كسـاس گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردسـتان مۆربكات، ئه‌مه‌ش به پـێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هنری واكسمان نوێنه‌ری دیموكرات و سه‌رۆكی چاودێری خانه‌ی نوێنه‌ران و كۆمیته‌ی چاكسـازی حكومه‌ت چه‌ند به‌ڵـگه‌نامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه كه په‌یوه‌ندی به‌و گرێبه‌سـته‌وه هه‌یه كه له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوودا له نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و كۆمپانیای Hunt Oilی بنكه له ته‌كسـاسدا مۆركرا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له مانگی نۆی سـاڵی ڕابردوودا پـێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت كه‌وا هه‌وڵی داوه نه‌هێڵێت ئه‌و گرێبه‌سته مۆر بكرێت چونكه ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی عێراق قانونی نه‌وتی نیشـتیمانی په‌سه‌ند نه‌كردووه.
به‌ڵام چه‌ند ئیمه‌یڵ و نامه‌یه‌ك كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌سـتانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نووسـراون ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌وان به گرێبه‌سـته‌كه‌ی Hunt Oilخۆشـحاڵ بوون.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه ده‌مڕاسـتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تۆم كه‌یسی گوتی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی به‌رده‌وامه له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنه‌كانی پـێشـووی.
شـایانی باسه Ray Huntسه‌رۆكی كۆمپانیای Hunt Oil، لایه‌نگرێـكی گه‌وره‌ی سـیاسی سه‌رۆك بوشه.