وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی غولام حسێن نۆزه‌ری ده‌ڵێت هه‌ر هێرشـێـك بۆ سه‌ر ئێران گرفت و كێشه‌ی فره‌تر بۆ بازاڕی نه‌وتی خاو له جیهاندا ده‌خولقێنێت.
له میانه‌ی وته‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌یدا له په‌راوێزی كۆنگره‌ی نه‌وتی جیهانی له مه‌درید به‌ڕێز نۆزه‌ری وه‌زیری نه‌وتی ئێرانی گوتی ئه‌گه‌ر ئێران په‌لامار بدرێت ئه‌وا ئه‌و كاته تاران كاردانه‌وه‌ی توندئامێزی ده‌بێت. هاوكات گوتیشی ئێران له دابینكردنی نه‌وت بۆ بازاڕه‌كانی جیهان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ڕاپـۆرته هه‌واڵـیـیه‌كان كه ئاماژه به شـیانی ئه‌وه ده‌ده‌ن ڕه‌نگه ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی نه‌وتی ئێرانی نیگه‌رانی له‌سه‌ر داهاتووی به‌رهه‌می نه‌وتی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتی هێناوه‌ته گۆڕێ.