زانیاریـیه سه‌ره‌تایـیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌رهه‌مهێنانی ئه‌فیون ئه‌مسـاڵ له توركیا زیاد ده‌كات. به‌ڵام هه‌موو به‌روبوومه‌كه له ژێر چاودێری به‌رنامه‌یه‌كی بێ وێنه‌ی حكومه‌تدا ده‌بێت كه ڕێ به جوتیاران ده‌دات به شـێوه‌یه‌كی قانونی بیڕوێنن. پاشـان ئه‌م مادده سـڕكه‌ره له ڕێی ئاژانسێـكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌فرۆشرێت و بۆ كاری پـزیشـكی به‌كاردێت.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا دۆریان جۆنز له شـاری ئه‌فیونی توركیاوه ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتنی ئه‌م به‌رنامه‌یه له توركیا ئه‌و پـرسـیاره ده‌هێنێته ئاراوه ئه‌ویش ئایا ناكرێت ئه‌م ڕێوشـوێنه له وڵاتانی تر بگیرێته‌به‌ر، وه‌كو ئه‌فغانسـتان كه له‌وێ به شـێوه‌یه‌كی ناقانونی مادده سـڕكه‌ره‌كانی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه‌ی دۆریان جۆنزی به كوردی ئاماده‌كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:46 خوله‌كه.