گه‌وره‌ترین گۆمه‌ڵی عه‌ره‌بی سوننه له په‌رله‌مانی عێراقدا ده‌ڵێت ئه‌و نزیكه له‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ ناو حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری شیعه نوری ئه‌لمالیكی.
ده‌مڕاسـتێـكی به‌ره‌ی ته‌وافوق ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی لیسـتی كاندیده‌كانی خۆیان پـێشـكه‌شی به‌ڕێز ئه‌لمالیكی كردووه بۆ پـڕكردنه‌وه‌ی به لایه‌نی كه‌م پـێنج وه‌زاره‌ت. ئێسـتا ده‌بێت په‌رله‌مان لیسـتی كاندیده‌كان په‌سه‌ند بكات.
شـایانی باسه به‌ره‌ی ته‌وافوق له مانگی هه‌شـتی سـاڵی ڕابردووه‌وه له حكومه‌تی یه‌كگرتووی نیشـتیمانی كشـاونه‌ته‌وه، ده‌یانگوت حكومه‌تی به ڕێبه‌رایه‌تی شیعه‌كان به پـێی پـێویست كاری بۆ كه‌مینه‌ی سوننه نه‌كردووه.
له هه‌واڵێـكی تردا هه‌ر ڕۆژی سێشه‌ممه پـۆلیسی عێراق گوتی له ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك هێرش له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دیاله به لایه‌نی كه‌م 5 كه‌س كوژراون.