حكومه‌تی فه‌ره‌نسـا لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ده‌سـتپـێـكردووه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چۆن گولـله‌ی ڕاسـته‌قینه له نمایشێـكی سه‌ربازیدا له باشوری فه‌ره‌نسـا به‌كارهاتووه و بۆته مایه‌ی برینداربوونی 17 كه‌س.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا لیزا برانت له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتێـكی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و ده‌ڵێت له‌وانه‌یه ڕووداوه‌كه به هه‌ڵـكه‌وت بووبێت.
ته‌قه‌كردنه‌كه له میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵمه‌تێـكی نمایشی درۆینه‌ی ڕزگاركردنی بارمته‌گیراوان له ناوچه‌یه‌كی باشوری فه‌ره‌نسـا ڕوویدا. هاوڵاتیـیان له‌و سـاته‌دا ته‌ماشای ڕاهێنانه‌كه‌یان ده‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی گولـله‌ی ڕاسـته‌قینه له میانه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا به‌كارهێنرا كه له بنه‌ڕه‌تدا ده‌بووایه گولـله‌ی ته‌نها ده‌نگ به‌كاربهێنرایه، ده‌رئه‌نجام 15 هاوڵاتی سـڤیل برینداربوون كه 5 منداڵ له ناویاندایه. هاوكات 2 سه‌ربازیش برینداربوون. زامدارانی ئاكامی ڕووداوه‌كه ڕه‌وشی ته‌ندروسـتیـیان ئارامه.
نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا كه سه‌ردانی هه‌ندێـك له بریندارانی كردووه په‌یمانی دا سـزای توند و خێرای ئه‌وانه بدرێت كه ده‌سـتیان له‌م كاره‌دا هه‌بووه و ڕووداوه‌كه‌ی به كه‌مته‌رخه‌میـیه‌كی نابه‌جێ پـێناسه كرد.
له لایه‌كی تره‌وه لێـكۆڵه‌ره‌وان وا ئێسـتا له هۆكاری ڕووداوه‌كه ده‌كۆڵـنه‌وه. لێـپـرسـراوێـكی باڵای له‌شـكری به ئاژانسی هه‌واڵه‌كانی فرانس پـرێسی گوتووه پـێده‌چێت ئه‌م كاره ڕووداوێـكی بێ مه‌به‌ست بووبێت. هاوكات وه‌زیری به‌رگری فه‌ره‌نسـایی هێرڤ مۆرین له میانه‌ی وته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ڕادیۆی France-Infoهه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی به دور نه‌زانی.
به‌ڕێز مۆرن ده‌ڵێت هێشـتا زۆر زووه كه بگوترێت ته‌قه‌كردنه‌كه به گولـله‌ی ڕاسـتی كه ئاخۆ هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست بووبێت یان كه‌سانێـك به مه‌به‌ست ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دابێت.
گوتیشی به دڵنیایـیه‌وه هه‌ڵه‌ش ده‌كرێت، به‌ڵام گرتنه‌به‌ری ڕێ‌وشـوێنی سه‌لامه‌تی و خۆپاراسـتن ڕێـگه‌ی له ڕوودانی كاره‌سـاته‌كه ده‌گرت.