Accessibility links

نرخی نه‌وت گه‌یشـته‌ 143 دۆلار


نرخی به‌هاكانی نه‌وتی خاو ڕۆژی دووشه‌ممه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نوێی به‌خۆوه‌ بینی و گه‌یشـته‌ 143 دۆلار بۆ هه‌ر بۆشـكه‌یه‌ك، ئه‌مه‌ش له‌ ئاكامی ئه‌و گرژیـیانه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ڕووی له‌ هه‌ڵچوون كردووه‌ و هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رده‌وامی نائارامی له‌ پـیشـه‌سـازی نه‌وتی وڵاتی نایجیریا و هاتنه‌ خواره‌وه‌ی نرخی دۆلاری ئه‌مریكـیـیه‌.

ئێران دووهه‌مین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وتی نێو ڕێـكخراوی وڵاتانی ناردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وتی ناسـراو به‌ ئۆپـیكه‌. هاوكات نایجیریاش هه‌ره‌ گه‌ره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وته‌ له‌ ئه‌فریقادا.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG