پـێنج دادوه‌ری عێراقی له هه‌وڵدانی تێرۆریسـتیدا ڕۆژی دووشه‌ممه له چه‌ندین هێرشی به بۆمبی جیاواز له ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ڕزگاریان بووه.
هه‌ر پـێنج بۆمبه‌كان نزیـك به ماڵ و یاخود ماشـێنی دادوه‌ره‌كاندا دانراون له گه‌ڕه‌كه جیاوازه‌كانی پایته‌ختی عێراق، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوونه له كوشـتنی ئامانجه‌كانیان. یه‌كێـك له دادوه‌ره‌كان و هاوسه‌ره‌كه‌ی برینداربوونه.
كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ئه‌وان له‌و بڕوایه‌دان هێرشه‌كان پـیلانكراوبوونه و له‌وانه‌یه به‌شـێـك له كامپـینی میلیشـیاكان بێت بۆ ترسـاندنی دادگا.