Accessibility links

كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن هێزه‌كانی به‌ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا 28 یاخیبوو ده‌كوژن


كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌فغانی ده‌ڵێن له‌ میانه‌ی شه‌ڕ و پـێكدادانێـكدا له‌ باشـوری ڕۆژئاوای وڵاته‌كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمان به‌ ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ‌و به‌ پاڵـپشـتی بۆردومانی فڕۆكه‌ به‌ لایه‌نی كه‌م 28 یاخیبوویان كوشـتووه‌ و هه‌روه‌ها 4 خه‌ڵـكی سـڤیلیش پـێوه‌ بوون و گیانیان له‌ده‌سـتداوه‌.

غولام ده‌سته‌گیر ئازاد فه‌رمانڕه‌وای هه‌رێمی نیمرۆز ده‌ڵێت ئه‌و میلیتانانه‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكدا له‌ ناوچه‌ی خاش ڕۆد كوژراون. گوتیشی سـیانیشـیان فه‌رمانده‌ی تاڵیبان بوون.

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان ڕوودانی ئه‌م شه‌ڕ و پـێـكدادانه‌یان پـشـتڕاست كردۆته‌وه‌ و ده‌ڵێن هێزه‌كانیان ئه‌و میلیتانانه‌یان كوشـتووه‌ به‌ڵام پـشـتڕاستی ناكه‌نه‌وه‌ كه‌وا خه‌ڵـكی سڤیل كوژرابن. گوتیشـیان مه‌به‌ست له‌م ئۆپه‌راسـیۆنه‌ له‌شـكریـیه‌ ڕاگرتنی چالاكی میلیتانه‌كان بووه‌ له‌ هه‌رێمی نیمرۆز.

شـایانی باسه‌ هێزه‌كانی ئه‌فغانسـتان و ناتۆ و ئه‌مریكا شه‌ڕی پاشـماوه‌كانی تاڵیبان و یاخیبووانی تر ده‌كه‌ن له‌ به‌شه‌كانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌كه‌. ئه‌وان شه‌ڕ ده‌كه‌ن له‌وه‌تای به‌ ڕابه‌رایه‌تی وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له‌ كۆتایـیه‌كانی سـاڵی 2001 وه‌ تاڵیبان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات لادرا.

XS
SM
MD
LG