بڕیاره ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو كۆنفرانسـێكی نوێی ئاشـته‌وایی گشـتی به‌ڕێوه‌بچێت، ئه‌مه‌ش سـێهه‌م كۆنگره‌ی له‌و جۆره‌یه كه زۆربه‌ی لایه‌نه عێراقیـیه‌كان به‌شـداری تیادا ده‌كه‌ن. به‌پـێی هه‌واڵه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م جاره فراوانتر ده‌بێت و زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه به‌شـداری تیادا ده‌كه‌ن كه له پـرۆسه‌ی سـیاسیدا به‌شـداریـیان نه‌كردووه.
هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح سه‌باره‌ت به‌م كۆنفرانسه گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ دكتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق سـازكردووه.
دكتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر بكرێت له بارودۆخێـكی جیاوازدا ده‌كرێت، چونكه ئێسـتا حكومه‌تی عێراقی نیشـانی داوه حكومه‌تێـكی تایفی نیـیه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:55 خوله‌كه.