سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیل ئێهود ئۆڵمه‌رت پـشـتیوانی حكومه‌ته‌كه‌ی به‌ده‌سـتهێنا له به‌رده‌وامبوونی له مه‌سه‌له‌ی ئاڵوگۆڕكردنی زیندانیـیه‌كان له‌گه‌ڵ حزبوڵڵادا.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا جێم تـیپـڵ له ئۆرشه‌لیمه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارمان ناسكه زاده به كوردی ئاماده‌ی كردووه.
كابینه‌تی ئیسرائیلی ده‌نگی دا سه‌میر قه‌نتار گه‌ریلای لوبنانی ئازاد بكات كه ناوبراو بۆ ماوه‌ی 30 سـاڵه له زیندانی ئیسرائیلیدایه، به گۆڕینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ربازی ئیسرائیلی ئێهود گۆڵدواسه‌ر و ئێلداد ڕه‌گێڤ كه له لایه‌ن چه‌كدارانی حزبوڵڵا له هێرشێـكی ناو سـنوور له سـاڵی 2006له لوبنان گیرابوون.
ئێهود ئۆڵمه‌رت سه‌رۆك وه‌زیری ئیسـرائیلی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به كابینه‌ته‌كه‌ی گوت هه‌ردوو سه‌ربازی ئیسـرائیلی مردوون، به‌ڵام پـێویسـته ئاڵوگۆڕی زیندانیـیه‌كان هه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت. كه‌سـوكاری هه‌ردوو سه‌ربازه‌كه‌ش ده‌ڵێن وا باوه‌ڕ ده‌كه‌ن كه هه‌ردووكیان مردبن، به‌ڵام ده‌یانه‌وێت ته‌رمه‌كانیان بهێنـنه‌وه.
دوای ده‌نگدانی كابینه‌ت وه‌زیری كۆچبه‌ری یاكۆڤ (یه‌عقوب) ئێدری گوتی كابینه‌ته‌كه ده‌نگی بۆ په‌سه‌ندكردن دا دوای داوایه‌ك له لایه‌ن گابی ئه‌شـكه‌نازی سه‌رۆكی سـتوونه‌كانی له‌شـكری ئیسـرائیلی.
ئێدری ده‌ڵێت ئه‌شـكه‌ناز گرنگی گێڕانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی هێنایه‌وه بیر كابینه‌ته‌كه‌ی حكومه‌ت، ئینجا ئایا ئه‌گه‌ر زیندوو بن یاخود مردوو.
له‌و كاته‌ی سه‌ربازه‌كان له لایه‌ن حزبوڵڵا ده‌سـتگیركرابوون ڕاپـۆرت كرابوو كه هه‌رددووكیان زیندوون. ئه‌و هێرشه‌ی حزبوڵڵا بووه مایه‌ی دووهه‌مین شه‌ڕی لوبنان كه زیاتر له 100 ئیسـرائیلی و زیاتر له 1000 كه‌سی خه‌ڵـكی لوبنانیش تیایدا كوژران به‌ر له‌وه‌ی كار به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاگربه‌ست بكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌ردوو ده‌زگای مۆسـاد و شین به‌یتی ئاسایشی دژی ئه‌و سه‌ودایه‌ن كه تیایدا قه‌نتار ئازاد ده‌كرێت.