Accessibility links

به‌غدا و هه‌ولێر كۆمیته‌یه‌كی نوێ بۆ مشـتومڕكردن له‌سه‌ر قانونی نه‌وت پـێـكده‌هێنن


سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردی عێراق نێچیرڤان بارزانی ده‌ڵێت حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی ئۆتۆنۆمیـیه‌كه‌ی له‌ باكوری عێراق كۆمیته‌یه‌كی نوێـیان پـێـكهێناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكیـیه‌كانیان له‌سه‌ر قانونی نه‌وتی نیشـتیمانی.

به‌ڕێز بارزانی ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ شـاری هه‌ولێر له‌ باكوری عێراق به‌ په‌یامنێرانی گوت كه‌وا كۆمیته‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو كۆده‌بێته‌وه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ ناكۆكیـیه‌كانیانله‌سه‌ر قانونی نه‌وتی پـێشـنیاركراو. گوتیشی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی و نوێنه‌رانی حكومه‌تی به‌غدا و هه‌رێمی كوردسـتانی عێراق ئه‌ندامن له‌و كۆمیته‌یه‌دا.

هێشـتا په‌رله‌مانی عێراق قانونی نه‌وتی پـێشـنیاركراوی په‌سه‌ند نه‌كردووه‌ به‌هۆی ناكۆكی نێوان په‌رله‌مانتارانی شیعه‌ و سوننه‌ و كورد.

حكومه‌تی كوردی قانونی وزه‌ی خۆی ده‌ركردووه‌ و گرێبه‌سـتی له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانیـیه‌كانی نه‌وت مۆركردووه‌ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی قانونێـكی نیشـتیمانی ده‌رنه‌چووه‌. وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ به‌غدا ئه‌و گرێبه‌سـتانه‌ی به‌ ناقانونی داناوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانیـیه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر ڕاپـۆرتی ناردووه‌ و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له‌ ڕێی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 4:31 خوله‌كه‌.

XS
SM
MD
LG