كاربه‌ده‌سـتان له باكوری لوبنان ده‌ڵێن له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له باڵه‌خانه‌یه‌كی دانیشـتوان به لایه‌نی كه‌م یه‌ك كه‌س كوژراوه و 27 كه‌سی تریش برینداربوون.
ته‌قینه‌وه‌كه سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه نهۆمی یه‌كه‌می باڵه‌خانه‌یه‌كی له گه‌ڕه‌كی باب ئه‌لته‌بانه‌ی شـاری ته‌رابلوس وێران‌كرد.
كه‌س به‌رپـرسـیارێتی خۆی له هێرشه‌كه ڕانه‌گه‌یاندووه.
مه‌لای گه‌وره‌ی موسڵمانه سوننه‌كانی لوبنان موفتی محه‌مه‌د ڕه‌شید كابانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به تاوان ناوبرد و گوتی به مه‌به‌سـتی نانه‌وه‌ی ناكۆكی تایفی له وڵاته‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه.
شــایانی باسه ئه‌و ناوچه‌یه گۆڕه‌پانی توندوتیژی تایفی ئه‌م دوایـیانه بوو.
هه‌فته‌ی ڕابردوو له ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان سـوننه‌كانی سه‌ر به حكومه‌ت و شیعه عه‌له‌ویـیه‌كانی لایه‌نگری حزبوڵڵا 9 كه‌س كوژراون و 45 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.