هه‌ردوو پاڵـێوراوی سه‌رۆكایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـیناتۆر جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری و ئۆبامای دیموكرات ڕۆژی شه‌ممه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان ده‌نگده‌رانی لاتینی بۆ لای خۆیان ڕابكێشـن.
له میانه‌ی كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی خه‌ڵـكانی لاتینی كه له واشـنتن سـازده‌درێت هه‌ردوو له پاڵـێوراوانی كۆماری و دیموكرات یه‌ك له دوای یه‌ك وتار پـێشـكه‌ش به ڕێـكخراوی نیشـتیمانی و لـێـپـرسـراوانی هه‌ڵـبژێردراوی لاتینی ده‌كه‌ن.
ماڵپه‌ڕی گروپی ناوبراو ده‌ڵێت ڕێـكخراوه‌كه گروپـێـكی ناحزبـیـیه و 6 هه‌زار له هه‌ڵـبژێردراو و هه‌روه‌ها لـێـپـرسـراوانی لاتینی له ئه‌مریكادا له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ده‌نگده‌رانی خه‌ڵـكانی وڵاتانی لاتینی به‌ره‌یه‌كی گرنگن له ململانه‌ی نێوان جۆن مه‌ككه‌ینی كۆماری و باراك ئۆبامای دیموكرات.
ڕۆژی هه‌ینی وه‌ك هه‌وڵـێـك بۆ یه‌كخسـتنه‌وه‌ی حزبی دیموكرات كه به‌هۆی ململانه‌ی میانه‌ی هه‌ڵـبژاردنی به‌رایی دور و درێژی نێوان ئۆباما و خانم كلنتن كه‌لێنی تێبووبوو، هه‌ردوولایان له میانه‌ی پـێـكه‌وه ده‌ركه‌وتنیان له شـاری یونیتی سـتانی نیوهامشه‌ر تواناكانیان یه‌كخست.