Accessibility links

هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق 3 میلیشـیا له‌ باكوری عێراق ده‌كوژن


له‌شـكری ئه‌مریكایی له‌ عێراق ده‌ڵێت له‌ میانه‌ی كرده‌ له‌شـكریـیه‌كانی ئه‌م دوایـیه‌ له‌ دژی ئه‌ندامانی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ له‌ باكوری عێراق هێزه‌كانی هاوپه‌یمان 3 میلیشـیای گومان لێـكراویان كوشـتووه‌ و هه‌روه‌ها 12 چه‌كداری دیكه‌شـیان ده‌سـتگیركردووه‌.

ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌ میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێـكی له‌شـكری له‌ باشوری موسڵ 2 میلیشـیایان كوشـتووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌كات هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له‌ میانه‌ی كرده‌یه‌كی له‌شـكری له‌ شـاری كه‌ركوك كه‌ تیایدا ئه‌ندامانی تۆڕی ڕفێنده‌رانیان كردبووه‌ ئامانج پـیاوێـكی چه‌كداریان كوشـتووه‌.

له‌ پـێشـهاته‌یه‌كی دیكه‌دا گروپێـكی سه‌ر به‌ تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ به‌رپـرسـیارێتی ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژیـیه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی پارێزگای ئه‌لئه‌نباری خسـته‌ ئه‌سـتۆی خۆی، ئه‌وه‌ی كه‌ تیایدا به‌ لای كه‌م 23 كه‌س كوژران. هه‌واڵه‌كه‌ له‌لایه‌ن گروپی ناسـراو به‌ ده‌وڵه‌تی ئیسـلامی له‌ عێراق ڕۆژی شه‌ممه‌ له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌كه‌یان بڵاوكرایه‌وه‌. به‌ڵام ڕاست و دوروسـتی ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ ناتوانرێت ده‌ستبه‌جێ پـشـتڕاست بكرێت.

لـێـپـرسـراوانی له‌شـكری ئه‌مریكایی پـێشـتر وه‌باڵی هێرشه‌ خۆكوژیـیه‌كه‌ی ئه‌لئه‌نباریان خسـتبووه‌ ئه‌سـتۆی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌. له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 2 لـێپـرسـراوی خۆجێی عێراقی و هه‌روه‌ها 2 سه‌ربازی مارینزی ئه‌مریكاییش كوژرابوون.

قوربانیـیه‌كانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ بۆ به‌شـداریـكردنیان له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان به‌رپـرسـانی خۆجێی و كۆمه‌ڵێـك له‌ سه‌رۆك خێـڵ و هۆزه‌كانی عێراقی ئه‌وانه‌ی دژی تۆڕی ئه‌لقاعیده‌بوون ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بووبوون.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG