كاربه‌ده‌سـتانی هه‌ڵـبژاردنی زیمبابۆی ده‌ڵێن یه‌كه‌م ئه‌نجامی خولی دووهه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕۆژی شه‌ممه ده‌ربكه‌ون.
ژماردنی ده‌نگه‌كان به‌رده‌وامه له ده‌مێـكدا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا جارێـكی تر ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه‌یان شه‌رمه‌زار كردووه و هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و فشـارێـكی نوێ بۆ سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی سه‌رۆك ڕۆبه‌رت مۆگابی.
سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا گۆردن بڕاون گوتی خولی دووه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كان له ئاسـتێـكی نزمتردا بوو بۆ زیمبابۆی و گوتی جیهان پـێـكه‌وه ئه‌و هه‌ڵـبژاردنه و ڕژێمه ناڕه‌واكه‌ی مۆگابی ڕه‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌رنووسێـكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به مه‌به‌سـتی ناردنی په‌یامێـكی توند بۆ كاربه‌ده‌سـتانی زیمبابۆی. ڕه‌نگه به زووترین كات ئه‌و به‌رنووسه بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
به‌ڕێز موگابی مسۆگه‌ره له سه‌ركه‌وتنی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ته‌نها كاندید بوو دوابه‌دوای كشـانه‌وه‌ی ڕێبه‌ری ئۆپـۆزیسـیۆن مۆرگه‌ن تشـڤانگرای.