Accessibility links

جه‌لال تاڵه‌بانی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ عێراق له‌ به‌هاری خۆیدایه‌


سه‌رۆكی عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ چاوپـێـكه‌وتنێـكدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ كه‌وا وڵاته‌كه‌ی له‌ به‌هاری خۆیدایه‌، ده‌ڵێت عێراق له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ركه‌وتنی زۆری به‌ده‌سـتهێناوه‌، له‌وانه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی حكومه‌ت له‌ ئازادكردنی شـاره‌كانی موسـڵ و سه‌در و شوعله‌ و به‌غدا كه‌ ئێسـتا ئه‌وانه‌ له‌ ژێر كۆنتڕۆڵی ته‌واوی حكومه‌تی عێراقدانه و خه‌ڵكی به‌ ئاسووده‌یی و به‌ ئازادی تیایدا ده‌ژین. ده‌شڵێت سه‌ركه‌وتنی تریش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌ورانه‌ بوو كه‌ به‌سه‌ر هه‌م میلیشـیا و هه‌م به‌سه‌ر ئیرهابیـیه‌كاندا به‌ده‌سـتمان هێناوه‌. پاشـان ده‌ڵێت له‌ ڕووی سـیاسـیـشه‌وه‌ پـێكهاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵـكی شیعه‌ و سوننه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر نایاب ده‌ڕوات و حزبه‌كان له‌ یه‌ك زۆر نزیك بوونه‌ته‌وه‌ و حكومه‌تی یه‌كێتی نیشـتیمانی به‌ سه‌رۆكایه‌تی نوری ئه‌لمالیكی دروست ده‌بێته‌وه‌ و به‌ره‌ی ته‌وافوق له‌گه‌ڵ حكومه‌تدا ڕێـكه‌وتوون بۆ هاتنه‌وه‌ و ته‌نها له‌سه‌ر چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی بچووك ماوه‌ته‌وه‌، له‌ په‌رله‌مانیش چه‌ند قانونێـكی گرنگ په‌سه‌ند كراوه‌،‌ جگه‌ له‌ مانه‌ باری ئابوری عێراق زۆر باشـتره‌ له‌ زۆر جاران و بۆ یه‌كه‌م جاره‌ میزانیـیه‌ی عێراق زیاده‌یه‌كی زۆری هه‌یه‌. پاشـان باس له‌ په‌یوه‌ندی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ ده‌كات و ده‌ڵێت بۆ یه‌كه‌م جاره‌ په‌یوه‌ندی باشـمان له‌گه‌ڵ توركیا و ئوردن و كوه‌یت و ئێران و سوریادا هه‌یه‌ و له‌گه‌ڵیاندا كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌ڕێز تاڵه‌بانی باس له‌ ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و وڵاته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ له‌ دژی وڵاتانی دراوسێ نیـیه‌.

ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی چاوپـێكه‌وتنه‌كه‌ بن له‌ ڕێی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌، ماوه‌كه‌ی 15:28خوله‌كه‌.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG