كۆریای باكور كوره‌ی سـاردكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ناوه‌كی سه‌ره‌كی یۆنگبیۆنگی هه‌ڵـوه‌شـانده‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌شـێـك له ڕێـكه‌وتنی له‌ناوبردنی پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی خۆی.
له كاسـێـتێـكی ڤیدیۆیی ڕۆژی هه‌ینیدا ئه‌وه پـیشـان ده‌دات كوره 20 مه‌تریـیه‌كه ده‌ته‌قێنرێته‌وه و پارچه‌كانی ده‌ڕمێنه سه‌ر زه‌وی و هه‌ره‌س ده‌هێنێت و دوكه‌ڵ و تۆز به ئاسـماندا به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سوونگ كینگ پـسـبۆری باڵای به‌رپـرس له به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به چاوی خۆی بینی كه چۆن ئه‌و كوره بڵنده پارچه پارچه ده‌بێت و ئه‌و كاره‌ی به هه‌نگاوێـكی گرنگ به‌ره‌و كۆتایی هێنان به پـرۆگرامی چه‌كی ناوه‌كی پـیۆنگیانگی پـێناسه كرد.
سوونگ كینگ گوتیشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكور وا له شه‌ش وڵاتی وتووێـژه‌كانی ناوه‌كی ده‌كات هه‌نگاو به‌ره‌و پـێش بنێن.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ته‌قاندنه‌وه‌ی كوره‌ی سـاردكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ناوه‌كی یۆنگبـیۆنگ به ڕۆژێـك دوای ئه‌وه بوو حكومه‌تی كۆریای باكور لیسـتی چالاكیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی كه له مێژه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پـێشـكه‌ش كرد.
هاوكات وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی خۆی له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ی كۆریای باكور به‌وه دایه‌وه كه ناوی كۆریای باكوری له نێو لیسـتی وڵاتانی تێرۆركار هه‌ڵـگرت و هه‌روه‌ها بڕێـك له سـزاكانی سـه‌ر كۆریای باكوریشی لادا.