Accessibility links

ئاگاداری: به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ناوه‌كی كۆریای باكور و ئێران

  • به‌شی ئه‌مریكا

ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی واشـنتن به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتن پـێشـكه‌ش ده‌كرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی كۆریای باكور و ئێران.

ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ سه‌رۆك بوش ڕایگه‌یاند كه‌وا وڵاته‌كه‌ی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر كۆریای باكور هه‌ڵـده‌گرێت و ناوی له‌ لیسـتی وڵاتانی پـشـتیوانكار له‌ تێرۆر لاده‌بات.

هاوكات ئه‌گه‌ری توندكردنی گه‌مارۆی سه‌ر ئێران به‌هۆی به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی و شـیانی كرده‌ی له‌شـكری له‌دژی له‌ لایه‌ن ئیسرائیلیه‌وه‌ زیاتر ده‌بن.

هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح میوانداری به‌رنامه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش میوانانی به‌رنامه‌كه‌ ده‌بن:
خالید عه‌زیزی، گوته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردسـتانی ئێران.
ئه‌حمه‌د ئه‌سـكه‌نده‌ری، نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه‌.

ئێوه‌ش ده‌توانن له‌ ڕێی ئه‌م ئیمه‌یڵ و فاكسه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان له‌ ئێستاوه‌ ڕه‌وانه‌ی به‌رنامه‌كه‌ بكه‌ن و یان ژماره‌ ته‌له‌فونی خۆتانمان بۆ بنێرن تا ئێمه‌ په‌یوه‌ندیتان پـێوه‌ بكه‌ین.

ئیمه‌یڵ: kurdi@voanews.com

فاكس : 4876-203-202-1

هه‌روه‌ها ده‌توانن له‌كاتی پـێشـكه‌شـكردنی به‌رنامه‌كه‌ له‌ڕێی ته‌له‌فونه‌وه‌ پـرسـیاره‌كانتان بكه‌ن‌ و دیدوبۆچوونه‌كانتان ده‌ربـبڕن.

له هه‌ر شوێنێـكی جیهانه‌وه‌ له ڕێـگه‌ی كۆڵ كۆلێـكته‌وه‌ به‌ خۆڕایـیه‌:
1-202-619-3861

له توركیاوه به خۆرایـیه: 0115-314-0800

به ئۆپه‌ره‌یته‌ری توركیا بلێن ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی به میدیا بكه‌ین به ژماره ته‌له‌فۆنی 3861-619-202-1

XS
SM
MD
LG