Accessibility links

ئێران هۆشـداری ده‌دات به‌وه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی نه‌یوروژێنن


سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانی وڵاتانی ئه‌وروپایی هۆشـیار كردۆته‌وه‌ له‌وه‌ی تاران له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری نه‌وروژێنن.

له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێرانی و هه‌روه‌ها سه‌رۆكی دانوسـتاندنه‌كانی ناوه‌كی ئێرانی پـێشـوو گوتی ته‌نها كاتی كه‌م به‌ده‌ست ڕابه‌رانی نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌وه‌ ماوه‌ تاوه‌كو له‌مه‌ڕ چالاكیـیه‌كانی ناوه‌كی تاران بگه‌نه‌ ڕێـكه‌وتنێـك.

لاریجانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا وڵاتانی ڕۆژئاوا ده‌بێت بانگه‌شه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی سه‌رۆكی ئاژانسی وزه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ هێند وه‌رگرن كه‌ گوتبووی توڕه‌كردن و ورژاندنی ئێران هانی تاران ده‌دات به‌ خێرایی هه‌وڵی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌كی ناوه‌كی بدات.

هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه‌ خافێر سـۆلانای به‌رپـرسی سـیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ گوتی زلهێزانی جیهان له‌ به‌كارهێنانی ڕێبازی دانوسـتاندن و سه‌پاندنی سـزای سه‌ر ئێران به‌رده‌وام ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی تاران چالاكیـیه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆمی خۆی ڕاگرێت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار

XS
SM
MD
LG