به مه‌به‌سـتی وتووێـژكردنی سه‌باره‌ت به ڕێـكه‌وتنی درێژخایه‌نی په‌یوه‌ست به داهاتووی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی میوانداری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی كرد.
له میانه‌ی ئاماده‌بوونی هاوبه‌شی هه‌ردوو سه‌رۆكان له به‌رده‌م ڕۆژنامه‌نووسـاندا سه‌رۆك بوش و سه‌رۆك تاڵه‌بانی وتووێـژیان له‌سه‌ر كارنامه‌یه‌كی سـتراتیژی كرد ئه‌وه‌ی بۆ حكومه‌تی عێراقی گونجاو و له‌باره.
له وته‌كه‌یدا به‌ڕێز تاڵه‌بانی گوتی عێراق و وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆیان وا خسـتۆته‌گه‌ڕ له‌پـێناو به‌ره‌و گه‌یشـتن به ڕێـكه‌وتنێـك له‌مه‌ڕ ڕه‌وشی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی له ئاینده له عێراقدا، واته ئه‌و ڕێـكه‌وتنه‌ی ڕێـگه به مانه‌وه‌ی سـوپای ئه‌مریكایی له عێراق ده‌دات دوای كۆتایی هاتنی ڕێـگه‌پـێدانی هه‌نووكه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به هه‌بوونی ئه‌و هێزانه له عێراقدا ئه‌وه‌ی له كۆتایی ئه‌مسـاڵدا مۆڵه‌ته‌كه‌ی به‌سه‌رده‌چێت.
هاوكات سه‌رۆك بوش سـتایشی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی عێراقی كرد بۆ ئه‌و پـێشـڕه‌ویـیانه‌ی له عێراقدا به‌ده‌سـت هێنراون، له‌وانه چاكبوونی باری ئابوری وڵات و هه‌روه‌ها هه‌ڵوێسـتی هاوڵاتیـیانی عێراقی و ڕوانگه‌یان.
هاوكات سه‌رۆك تاڵه‌بانی له لای خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به چاكبوونی بارودۆخی ئابوری و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیـیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا دا. هه‌روه‌ها سه‌رۆكی عێراقی گوتیشی په‌رله‌مانتارانی عێراقی له‌مسـاڵدا دوو یاسای گرنگی نه‌وت و هه‌ڵـبژاردن ده‌رده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه هاوكارمان ده‌خیلی شه‌ممۆ ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:12 خوله‌كه.