ئێران ده‌ڵێت ئه‌و تاوتوێی ئه‌و داواكاریـیه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات بۆ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی دیپـلۆماسی له كۆماری ئیسلامی پاش ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكا گوتیان به‌رێوه‌به‌رایه‌تیـيه‌كه‌ی بوش بیر له هه‌نگاوێـكی له‌و جۆره ده‌كاته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی ئێران ڕۆژی سێشه‌ممه گوتی تاران به‌و داواكاریـیه‌دا ده‌چێته‌وه ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به ڕه‌سمی داواكاریـیه‌كه‌ی بكات.
كاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه مشـتومڕ له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئایا ئۆفیسـێـك له ئێران بكه‌نه‌وه هاوشـێوه‌ی ئۆفیسی به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌كانی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كوبا.
كاربه‌ده‌سـتێـكی كه ناوی نه‌هێنراوه ده‌ڵێت هه‌نگاوی له‌و جۆره ئاماده‌یی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له ئێران دروسـتده‌كات به‌بێ ئه‌وه‌ی به ڕه‌سـمی په‌یوه‌ندی دیپـلۆماسی هه‌بێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه تۆم كه‌یسی گوتی واشـنتن بۆ ڕێـگه‌چاره‌ی نوێ ده‌گه‌ڕێت تا بگات به گه‌لی ئێران سه‌ره‌ڕای ناكۆكی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی تاران‌دا.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ده‌یڤد گاڵست له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح به كوردی ئاماده‌ی كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:53 خوله‌كه.