له‌شـكری ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی لاڕێـگا 3 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی و زمان وه‌رگێڕه‌كه‌یان ڕۆژی سێشه‌ممه له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كوژرێن.
هێرشه‌كه جێی گرت چه‌ند سه‌عاتێـك به دوای گیان له‌ده‌سـتدانی 10 كه‌س له هێرشێـكی تردا له ناو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی گه‌ڕه‌كی مه‌دینه‌ت ئه‌لسه‌در له به‌غدا. كه 4 ئه‌مه‌ریكایی تیادا كوژرا، بریتی بوون له كارمه‌ندێـكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و كارمه‌ندێـكی وه‌زاره‌تی به‌رگری و 2 سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایی.
ته‌قینه‌وه‌كه هه‌روه‌ها زمان وه‌رگێڕێـكی ئیتالی و 5 مه‌ده‌نی عێراقی تیایدا كوژران.
له لایه‌كی دیكه‌وه و له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو 2 كه‌س له شـاری موسڵ كوژران كه یه‌كێـكیان منداڵ بوو. به لایه‌نی كه‌مه‌وه 70 كه‌س له‌و هێرشه‌دا برینداربوون.
له هه‌واڵێـكی تردا بڕیاره ڕۆژی چوارشه‌ممه سه‌رۆكی عێراقی جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بوش له واشـنتن كۆبێته‌وه تا وتووێـژ له‌سه‌ر ڕۆڵی دوا ڕۆژی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بكه‌ن.
ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵی داوه بگاته ڕێـكه‌وتنـنامه‌یه‌ك كه ڕێ بدات به مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له دوای كۆتایی ئه‌مساڵ كاتێـك بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ مانه‌وه‌یان له عێراق به‌سه‌ر ده‌چێت.
سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شـاری موسـڵ په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا ئه‌میر گۆران له‌و شـاره‌وه ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:48 خوله‌كه.