سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا نیكۆلا سـاركۆزی ده‌ڵێت ئێرانی خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی كارێـكی په‌سه‌ند نیـیه و هه‌روه‌ها فه‌ره‌نسـا هه‌میشه داكۆكی له ئیسرائیل ده‌كات له دژی ئه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌ی له‌ناوبردنی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
له وته‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا بۆ په‌رله‌مانی ئیسرائیلی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا په‌یمانی وابه‌سـته‌یی فه‌ره‌نسـای ڕاگه‌یاند و گوتی ئیسرائیل له‌مه‌ڕ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران ته‌نها خۆی نیـیه.
هه‌روه‌ها ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا داوای له ئیسرائیل كرد كۆتایی به چالاكی ئۆردوگانشین له ڕۆژهه‌ڵاتی ئۆرشه‌لیم و كه‌ناری ڕۆژئاوای مشـتومڕ له‌سه‌ر بهێنێت، واته له‌و ناوچانه‌ی كه فه‌له‌سـتین بۆ بنیادنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی داوای ده‌كات.
له درێژه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ئاماژه‌شی به‌وه دا ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌بێ دانـنان به ئۆرشه‌لیم وه‌ك پایته‌ختی ئیسرائیل و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌سـتین ئاشـتی نایه‌تێ گۆڕێ.
ئه‌وه‌ی شـایانی باسه ئه‌م سه‌ردانه‌ی نیكۆلا ساركۆزی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـیـیه له ماوه‌ی دوازده سـاڵـدا. ناوبراو دوای گرتنه ده‌سـتی پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی له سـاڵی ڕابردوودا سـاركۆزی پـشـتیوانی خۆی بۆ ئیسرائیل ڕاگه‌یاند و خۆی له سـیاسه‌تی سه‌رۆكه‌كانی پـێشینی دابڕی، ئه‌وانه‌ی كه ئیسرائیل زیاتر به هاوپه‌یمانی نزیكی وڵاتی عه‌ره‌بی تێـیان ده‌ڕوانن.