سه‌باره‌ت به‌و ڕێـكه‌وتنـنامه سـتراتیژیـیه ئاسایشــیـیه‌ی كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له نێوان عێراق و ئه‌مریكا مۆربكرێت ڕۆژنامه‌نووس سـتران عه‌بدوڵـڵا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت به‌هۆی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵـبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هه‌رچه‌نده له چوارچێوه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی عێراقدایه نه‌ك ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، ده‌بێته یه‌كێـك له بابه‌ته‌كانی بانگه‌شه و پـرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، بۆیه هه‌ر هێزێـك كه ده‌یه‌وێت له هه‌ڵـبژاردنه‌كانی پارێزگاكانی عێراقدا به‌شـداری بكات و ده‌نگ بهێنێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كات به ده‌سـكه‌لا بۆ خۆنواندن وه‌كو خاوه‌ن هه‌ڵوێـسـتی نیشـتیمانی، ده‌نا وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین له عێراقدا چه‌ند ڕێسـایه‌كی ده‌سـتوری هه‌یه بۆ په‌سه‌ندكردنی ڕێـكه‌وتنـنامه سـتراتیژیـیه‌كان، ئه‌ویش یه‌كه‌م به فلته‌ری حكومه‌تی عێراقدا ده‌ڕوات پاشـان به فلته‌ری مه‌رجه‌عه ئاینیـیه‌كاندا و ته‌نانه‌ت به فلته‌ری په‌رله‌مانیشـدا ده‌ڕوات و ئینجا ڕه‌نگه له ئاینده به فلته‌ری ڕاپـرسـیـیه‌كی گشتیشـدا بڕوات. هه‌موو ئه‌مانه وا ده‌كات مه‌سه‌له‌ی په‌سه‌ندكردنی ڕێـكه‌وتـنـنامه‌كه ته‌نها به ئیمزایه‌كی نوری مالیكی نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6:35 خوله‌كه.