ڕۆژی چوارشه‌ممه دادگایه‌كی ئێران له شـاری سـنه حوكمی پـێنج سـاڵ زیندانی بۆ هانا عه‌بدی بڕیـیه‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف پارێزه‌ری هانا عه‌بدی سـازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
دكتۆر محه‌مه‌د شه‌ریف ده‌ڵێت ئه‌و حوكمه‌ی به‌سه‌ر هانا عه‌بدیدا دراوه ناڕه‌وایه و داوا له هه‌موو ڕێـكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤی جیهانی ده‌كات هه‌وڵ بده‌ن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی‌دا تا له دادگای پـێداچوونه‌وه گۆڕان له حوكمه‌كه‌دا بكه‌ن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:47 خوله‌كه.