كاربه‌ده‌سـتانی ناتۆ له ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن چه‌ند موشه‌كێـك له پاكسـتانه‌وه هاوێژراوه‌ته ناو ئه‌فغانسـتان و له ئاكامدا به‌لایه‌نی كه‌م 4 كه‌س كوژراون، له ناویاندا 3 منداڵ، وه به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌سی تریش برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن موشه‌كه‌كان هاوێژرانه دوو بنكه‌ی ناتۆ له خۆست. یه‌كێـك له موشه‌كه‌كان به‌ر ماڵێـكی كه‌سێـكی سڤیل كه‌وتووه و ژنێـك و 3 منداڵ كوژراون.
وته‌بێژی له‌شـكری پاكسـتانی ده‌ڵێت چه‌كداره‌كان به‌رپـرسـیاری ئه‌م ڕووداوه‌ن نه‌ك هێزه‌كانی پاكسـتان.
ئه‌و ڕووداوه هه‌فته‌یه‌ك دوای ئه‌وه هات كه پاكسـتان لۆمه‌ی هێزه‌كانی به ڕابه‌رایه‌تی وڵاته یه‌كگرتووكانی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ئه‌فغانسـتان ده‌كات بۆ هێرشی ئاسـمانی كه 11 سه‌ربازی پاكسـتانی كوشت.