به مه‌به‌ستی هاندانیان بۆ به‌شـداریكردن له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسـا بێرنارد كوشنه‌ر له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له كاردارانی وڵاته‌كه‌ی كۆبۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ عادل باخه‌وان نووسه‌ر و لێـكۆڵه‌ره‌وه سـازكردووه.
عادل باخه‌وان ده‌ڵێت بێرنارد كوشنه‌ر له‌وه‌ته‌ی بووه به وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌رده‌وام داوا ده‌كات فه‌ره‌نسـا ڕۆڵێـكی كارا له بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی عێراقدا ببینێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5:16 خوله‌كه.