پـشـتیوانانی سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـووی كوژراوی پاكسـتان بێنه‌زیر بۆتۆ یادی ڕۆژی له دایكبوونی ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر بمایه ڕۆژی شه‌ممه ده‌بوو به 55 سـاڵ.
هاوسه‌ره‌كه‌ی خاتوو بۆتۆ و سه‌رۆكی پارتی گه‌لی پاكسـتان عاسف عه‌لی زارداری به‌شـداری كرد له ڕێوڕه‌سـمه‌كه له‌سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی له شـارۆچكه‌ی خۆیان گه‌ری خودا به‌خش.
سه‌رۆك وه‌زیر یوسف ڕه‌زا گه‌یلانی له یاده‌وه‌ری خاتوو بۆتۆدا فه‌رمانی دا هه‌موو ئه‌و زیندانیـیانه‌ی سـزای مه‌رگیان به‌سه‌ردا دراوه سـزاكه‌یان بكرێت به زیندانی هه‌تایی.
كاربه‌ده‌سـتانی پاكسـتانیش نێوی فڕۆكه‌خانه‌ی ئیسلام ئابادیان به نێو خاتوو بۆتۆوه دانا.
سه‌رۆك وه‌زیری پـێشـوو له مانگی دوانزه‌دا له كاتی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌هۆی گولـله‌ی سیره‌گرێـكی خۆكوژ و هێرشێـكی بۆمبی له نزیـك پایته‌ختی پاكسـتان كوژرا.
سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ڕه‌ف گروپی میلیتانی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌و هێرشه تاوانبار ده‌كات، به‌ڵام پـشـتیوانانی خاتوو بۆتۆ گومانیان هه‌یه كوشـتنه‌كه‌ی ده‌سـتی حكومه‌تی تیا بووبێت.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی پاكسـتان به ڕه‌سمی داوای لێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه كردووه.