له ئاكامی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی نێو جاده له سه‌رانسه‌ری ئه‌فغانسـتان به‌لای كه‌م 5 سه‌ربازی بیانی كوژراون.
له كوشـنده‌ترین ڕووداوی ڕۆژی شه‌ممه له ئه‌فغانستان هێزه‌كانی هاوبه‌ندی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا ده‌ڵێن له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له پارێزگای قه‌نده‌هاری باشور 4 سه‌رباز كوژراون. هاوكات میلیشـیاكان ده‌سـتڕێژیان له سه‌ربازه‌كان كردبوو. به‌یانـنامه له‌شـكریـیه‌كه ڕه‌گه‌زنامه‌ی سه‌ربازه كوژراوه‌كانی ئاشـكرا نه‌كردووه.
له لایه‌كی تره‌وه لـێپـرسـراوانی به‌رگری پـۆڵۆنیا ده‌ڵێن به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی نێو جاده له هه‌رێمی پاكتیكای ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات سه‌ربازێـكی پـۆڵۆنی كه كاری له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ناتۆدا ده‌كرد كوژراوه و 4 سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربوون.
هه‌روه‌ها هێزه‌كانی هاوبه‌ندی ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی نێو جاده له ده‌رنگانێـكی ڕۆژی هه‌ینی له پارێزگای فه‌ره‌ح له باشوری ڕۆژئاوای ئه‌فغانسـتان سه‌ربازێـكی دیكه گیانی له ده‌سـتداوه و ڕه‌چه‌ڵه‌كی سه‌ربازه‌كه ئاشـكرا نه‌كراوه.
هه‌ر له ئه‌فغانسـتان و له درێژه‌ی ڕووداوه‌كاندا پـۆلیسی ئه‌فغانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك ڕۆژی شه‌ممه له پارێزگای زابولی باشور 2 سه‌ربازی ئه‌فغانی كوژراون و سیانیش برینداربوون.