له چه‌ند ئۆپه‌راسیۆنێکی هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان له باکووری به‌غدا چوار ئه‌ندامی گومانلێکراوی گروپی ئه‌لقاعده له عیراق کوژران.
له‌شکری ئه‌مریکی له به‌یاننامه‌یه‌کدا رایگه‌یاند که‌وا هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان زنجیره‌یه‌ک ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکرییان له دژی تۆڕی دروستکردنی بۆمب و که‌ره‌سته‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی گروپی ئه‌لقاعده له شارۆچکه‌ی به‌له‌دی باکووری به‌غدا ئه‌نجامدا و شازده گومان‌لێکراو ده‌ستگیر کران.له پارێزگای دیاله، له‌شکری ئه‌مریکی رایگه‌یاند که‌وا له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی سێ بۆمبی که‌نار شه‌قام سه‌ربازێکی ئه‌مریکی کوژراو پێنج که‌سی تر بریندار بوون.
هه‌روه‌ها له شاری موسڵ و له‌هێرشێکی خۆکوژی‌دا پێنج ئه‌فسه‌ری پۆلیس بیرندار بوون. بۆ زیانیاری زیاتر له‌سه‌ر ته‌قینه‌وه‌که‌ی موسڵ، فایلی ده‌نگی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه کلیک بکه که له‌لایه‌ن پهیمانێر ئه‌میر گۆران ئاماده‌کراوه.