Accessibility links

دادگایکردنی گۆرانیبێژی تورک بوله‌ند ئارسۆی ده‌ستپێده‌کات


دادگایکردنی گۆرانیبێژێکی به‌ناوبانگی تورک به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ هاندانی ڕای گشتی له دژی له‌کشری ووڵات ده‌ستیپێکرد.

دادپرسانی دادگای ئیسته‌نبول گۆرانیبێژ بوله‌ند ئارسۆی به هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له دژی خزمه‌تی له‌شکری تۆمه‌تبار ده‌که‌ن له‌به‌ر لێدوانێکی له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵه بۆ ته‌له‌ڤزیۆنێکی تورکی.

له لێدوانه‌که‌یدا ئارسۆی گوتی ئه‌گه‌ر منداڵی هه‌با، نایه‌وێت له ڕیزی له‌شکر له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی جواداخوازی کورد شه‌ربکه‌ن.

ئارسۆی له مانگی دوو ئه‌م لێدوانه‌ی دا، له کاتی به‌رێوه‌چوونی ئۆپه‌راسیۆنێکی له‌شکری تورکیا له دژی سه‌رهه‌ڵداوانی پارتی کرێکارانی کوردستانی بنگه له باکووری عیراق.

ئارسۆی، که له سالی هه‌زارو نۆسه‌دو هه‌شتاو یه‌ک نه‌شته‌رگه‌ری بۆ کرا بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به ژن، به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژی مۆزیکی کلاسیکی تورکیایه.

به‌هۆی لێدوانه‌کانی، له‌وانه‌یه ئارسۆی بۆ ماوه‌ی دوو سال زندانی بکرێت.

XS
SM
MD
LG