وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس سه‌ردانێـكی ڕانه‌گه‌یه‌ندراوی كرد بۆ لوبنان بۆ نیشـاندانی پـشـتیوانی بۆ حكومه‌ته نوێـیه‌كه و بۆ چاوپـێـكه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كه ڕۆژئاوا پـشـتیوانیـیان لێده‌كات.
ڕایس به په‌یامنێرانی گوت كه به‌رنامه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی تازه هه‌ڵـبژێردراوی لوبنانی میشـێـل سوله‌یمان و سه‌رۆك وه‌زیر فوئاد سه‌نیوره و ڕێبه‌ری په‌رله‌مان نه‌بیهـ به‌ڕی و ڕێبه‌ری زۆرینه سه‌عه‌د ئه‌لحه‌ریریدا كۆبـبێته‌وه.
خانم ڕایس یه‌كه‌م كاربه‌ده‌سـتی باڵای ئه‌مریكا ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ڕێز سـوله‌یماندا كۆبـبێته‌وه له‌و كاته‌وه‌ی ڕێـكه‌وتنی دابه‌شـكردنی ده‌سه‌ڵات له مانگی ڕابردوو له لوبنان ئه‌نجامدرا و ئه‌و بوو به سه‌رۆك.
ئه‌و ڕێـكه‌وتنه به یارمه‌تی ناوبژیوانانی عه‌ره‌ب ئه‌نجامدرا كه كۆتایی به كێشـه‌ی سـیاسی هه‌ژده مانگه‌ی وڵاته‌كه هێنا.