سه‌رۆكی ئه‌فغانسـتان حامد كارزای هه‌ڕه‌شه‌ی ناردنی هێزه‌كانی كردووه بۆ ناو پاكسـتان بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی هێرشی سـنووربه‌زێنیان ئه‌نجامداوه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌ڕێز كارزای له كۆنفرانسێـكی هه‌واڵیدا گوتی ئه‌و ڕاسـتیـیه‌ی كه چه‌كدارانی پاكسـتان دێنه ناو ئه‌فغانسـتان بۆ هێرشـكردن، ماف ده‌دات به ئه‌فغانسـتان شوێنی حه‌شـارگه‌كانی تێرۆریسـتان له‌ودیو سـنوور له‌ناوبـبات.
به‌ڕێز كارزای ناوی چه‌ند ڕابه‌رێـكی تێرۆریسـتی هێنا له ناویاندا ڕابه‌ری تالیبانه‌كان مه‌لا عومه‌ر و هه‌روه‌ها به‌یتوڵڵا مه‌حسوود كه گومانی لێـده‌كرێت ده‌سـتی هه‌بێت له كوشـتنی سـاڵی ڕابردووی سـیاسه‌تمه‌داری پاكسـتانی بێنه‌زیر بۆتۆ.
به‌ڕێز كارزای گوتیشی ئه‌فغانسـتان تۆڵه ده‌كاته‌وه بۆ ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌و چه‌ند سـاڵانه‌ی ڕابردوودا داویـیانه. هێزه‌كانی ئه‌فغانسـتان و پاكسـتان و هه‌روه‌ها به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا و هێزه‌كانی ناتۆ بنكه له ئه‌فغانسـتان دژی چه‌كدارانی پاكسـتان شه‌ڕیان كردووه.