زانایان له گۆڤاری ته‌ندروسـتی هه‌فتانه‌ی New Englandڕایانگه‌یاندووه كه ده‌رمانێـكی دژ به نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده‌یان دروستـكردووه كه نه‌ك ته‌نها به‌هێزه، به‌ڵكو ده‌توانرێت به په‌له ئاماده بكرێت.
ئه‌و ده‌رمانه به به‌كارهێنانی خانه‌كانی مه‌یمون دروسـتكراوه له‌بری هێلكه‌ی مریشـك. به ملیۆنان له‌و ده‌رمانه عه‌مبار ده‌كرێت بۆ پاراسـتنی خه‌ڵـكی له سه‌رانسه‌ری جیهان دژ به ڤایرۆسی H5N1ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده.
دكتۆر پـیته‌ر ڕایت مامۆسـتای زانكۆ له هانۆڤه‌ری نیو هامشه‌ر ده‌ڵێت ئه‌م ده‌رمانه نه‌گه‌یشـتۆته ئه‌و حاڵه‌ته‌ی كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگێـك بۆ سـاڵێـك كه ده‌بێت بیخه‌ینه به‌رده‌م و ئاماده بكرێت.
هه‌ر وه‌كو له گۆڤاری New Englandبڵاوكراوه‌ته‌وه ڕایت ده‌ڵێت ئه‌م ده‌رمانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه به خـانه‌كانی مه‌یمون دروسـتكراوه بۆی هه‌یه بۆ چه‌ند كێشه‌یه‌ك به ڤاكسینی نه‌خۆشی ئه‌نفلۆنزای باڵنده چاره‌سه‌ر بكات.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی ته‌ندروسـتی جیهانی نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و ملیۆنان ڤاكسینه‌ی ئه‌نفلۆنزای باڵنده كه ئێسـتا له عه‌مبار هه‌یانه بۆ چه‌ند سـاڵێـك كاریگه‌ری خۆی له‌ده‌ست بدات.