فریاد ڕه‌واندزی ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانێتی كوردسـتان له په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵدا سـازكرد.
سه‌ره‌تا فریاد ڕه‌واندزی باسی له پـرۆسه‌ی ئاشـتبوونه‌وه‌ی نیشـتیمانی ناو عێراقی كرد و گوتی پـرۆسه‌كه به شـێوه‌یه‌كی گشتی پـێـشكه‌وتنی زۆری به‌ده‌سـتهێناوه، وه ئێسـتا به به‌راورد به سـاڵێـك له‌مه‌وبه‌ر كه‌ش‌وهه‌وای سـیاسی له عێراقدا باشـترێـكه. پاشـان باسی له كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م گه‌یشتن به ڕێـكه‌وتنی سـتراتیژی نێوان عێراق و ئه‌مریكای كرد و گوتی ناكرێت ڕێـكه‌وتنێـك له نێوان دوو وڵات‌دا بكرێت ئه‌گه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی تیادا نه‌بێت. دواتر باسی له مه‌سه‌له‌ی هه‌مواركردنی ده‌سـتوری عێراق كرد و له‌و باره‌یه‌وه گوتی من ئه‌ندامم له لیژنه‌ی هه‌مواركردنی ده‌ستوردا و تاكو ئێسـتا نزیكه‌ی 55 به‌ندی ده‌سـتور گۆڕانكاریمان تیادا كردووه یان لامان داوه یان گواسـتومانه‌ته‌وه یان به شـێوه‌یه‌ك دامانڕشـتۆته‌وه كه هه‌موو لایه‌نه‌كان په‌سه‌ندی بكه‌ن. به‌ڵام گوتیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شـدا 5 به‌ندی سه‌ره‌كی هه‌ن مشتومڕی سـیاسیـیان له‌سه‌ره و لێژنه‌كه‌مان نه‌یتوانیوه چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزێته‌وه، به تیابه‌تی به‌ندی 41 كه په‌یوه‌نده به كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیـیه‌وه هه‌یه و هه‌روه‌ها به‌ندی 140 و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 20:55 خوله‌كه.