دیپـلۆماتی باڵای یه‌كێتی ئه‌وروپا بوارێـكی تری بۆ ئێران ڕه‌خسـاند به كۆمه‌كێـكی گه‌وره‌ی فره لایه‌نه له هه‌وڵێـكدا بۆ فشـاربردن بۆ تاران تا به‌رنامه‌ی ناوه‌كی مشـتومڕ له‌سه‌ری ڕابگرێت.
وته‌بێژی به‌ڕیوه‌به‌ری ڕێبازی ده‌ره‌وه‌یی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سۆلانا گوتی ئه‌و دیپـلۆماته له میانه‌ی وتووێـژه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه له تاران پـێشـنیازه‌كه‌ی خسـتۆته به‌رده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی.
وته‌بێژی حكومه‌تی ئێران غولام حسێن ئیلهام ڕۆژی شه‌ممه به په‌یامنێرانی گوت كه تاران هه‌موو پـێشـنیازێـك ڕه‌تده‌كاته‌وه كه داوای ڕاگرتنی پـیتاندنی یۆرانیۆم بكات. گوتیشی هه‌ر پـێشـنیازێـكی له‌و جۆره تاوتوێ ناكرێت.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به كاركردن له‌سه‌ر دروسـتكردنی چه‌كی ناوه‌كی. ئێرانیش ده‌ڵێت به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی ته‌نها به مه‌به‌ستی ئاشـتیـیه.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا سـندی سه‌ین له واشـنتن ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه و هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر كوردی، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:30 خوله‌كه.