سه‌رۆك جۆرج بوش ناخۆشی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر په‌رچدانه‌وه‌ی ئێران بۆ ده‌سته‌به‌ندیـیه نێونه‌ته‌وه‌یـیه‌كان كه به‌نیازی ڕاگرتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌كیدایه.
بوش ڕۆژی شه‌ممه پاش وتووێژه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسـیـیه‌كه‌ی له پاریس وتی ئه‌مه نیشـانه‌یه‌كه بۆ مه‌ردومی ئێران كه ڕێبه‌رانیان ئه‌یانه‌وێت خۆیان دوور بخه‌نه‌وه.
ساركۆزی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرد كه مه‌ردومی ئێران شـایانی شـتێـكی باشـترن تا ئه‌و ڕێگه سه‌خته‌ی ڕێبه‌رانیان ده‌یبه‌ن.
بوش هه‌روه‌ها له سه‌رۆكی سوری به‌شـار ئه‌لئه‌سه‌د داوای كردووه هاوكاری له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ڕابگرێت بۆ ڕاگرتنی داڵده‌دانی تێرۆریسـتان. هه‌روه‌ها پـشـتیوانی ده‌ربڕیوه له به‌دیهێنانی وڵاتێـكی فه‌له‌سـتینی و له سه‌رۆكی سوری داوای كردووه له‌و پـرۆسه‌یه‌دا یارمه‌تی بدات.
سه‌رۆك وتی ئه‌و دڵنیایه كه ئه‌مه‌ریكا و عێراق ده‌گه‌ن به ڕێـكه‌وتـنـنامه‌یه‌ك له‌باره‌ی باری هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌دا سه‌ره‌ڕای قسه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له ڕۆژی هه‌ینی كه وتووێژه‌كان گه‌یشـتوونه‌ته بنبه‌سـتێـك.
سه‌باره‌ت به لـێدوانه‌كانی سه‌رۆك بوش له فه‌ره‌نسـا له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مریكا پاوڵا ۆڵفسن له پاریسه‌وه ڕاپـۆرتی ناردووه و هاوكارانمان فاتمه سندی و كاوه كرمانج به كوردی ئاماده‌یان كردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3:13 خوله‌كه.