ڕۆژی هه‌ینی سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالیكی له عه‌مـمانی پایته‌ختی ئوردن به په‌یامنێرانی گوت به‌غدا و واشـنتن تا ئێسـتا نه‌یانتوانیوه به ڕێـكه‌وتنێـكی ئاسایشی بگه‌ن كه ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له پاش 31 ی دوانزه‌ی ئه‌مسـاڵه‌وه له وڵاته‌كه‌ی ده‌ستنیشـان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان به‌ڵێن سـاڵح گفتوگۆی له‌گه‌ڵ سـادق ئه‌لڕكابی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیر عێراق سازكردووه و پاشـان ڕاپـۆرتێـكی له‌سه‌ر ئاماده‌كردووه.
سـادق ئه‌لڕكابی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێـكه‌وتنه گه‌یشـته ئه‌نجام و مۆركرا ئه‌وا ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراقیش به ڕێژه‌ی 2 له‌سه‌ر 3 په‌سه‌ندی بكات، واته به لایه‌نی كه‌م پـێویسـته نیمچه تێـكڕایـیه‌كی له‌سه‌ر هه‌بێت چونكه ئه‌م ڕێـكه‌وتنه ده‌بێته ڕێـكه‌وتنێـكی نیشـتیمانی و په‌یوه‌سـته به هه‌موو عێراقیـیه‌كانه‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.