سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكی جۆرج ده‌بلیو بوش له‌گه‌ڵ پاپا بێندكت كۆبۆوه له ڤاتیكان له
كاتێـكدا گه‌شتی یه‌ك هه‌فته درێژخایه‌نی بۆ ئه‌وروپا به‌رده‌وامه.
دوابه‌دوای وتووێـژه‌كانی له‌گه‌ڵ پاپا بێندكت سه‌رۆك بوش به‌ره‌و پاریس له فه‌ره‌نسـا به‌ڕێكه‌وت تا له ڕۆژی هه‌ینی وتارێـك سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی به‌هێزی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپا ڕابگه‌یه‌نێت.
ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریكاش ستیفن هادلی گوتی به‌ڕێز بوش داوای له ڕێبه‌رانی ئه‌وروپا كردووه له نزیكتره‌وه كار له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن بۆ هێنانه دی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا.
به‌ڕێز هادلی گوتی په‌یوه‌ندیـیه‌كه‌ی وڵاتانی ناتۆ به‌هۆی ڕێبه‌رانی ئێسـتاكه‌ی ئیتالیا و به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسـاوه به‌هێزتر بووه.
كۆشـكی سپـی ڕایگه‌یاند كه‌وا ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش هه‌روه‌ها له 60 هه‌مین سـاڵیادی پـلانی مارشـاڵ دێت – پـرۆگرامی فریاگوزاری ئه‌مه‌ریكا كه یارمه‌تی بونیادكردنه‌وه‌ی ئه‌وروپای دا دوای وێرانكاریـیه‌كانی شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م.